تایوان داوا لە پەکین دەکات ڕێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بگرێت

جیهانی
  • 14-01-2024, 09:55
  • +A -A

    بەدواداچون-INA
    ئەمرۆ یەکشەممە، تایوان داوای لە چین کرد ڕێز لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بگرێت،کە تیایدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا"لای تشینگ تی" سەرکەوتنی بەدەستهێنا،و وەک بەڵێنیدابوو کە دوورگەکەی مافی ئۆتۆنۆمی هەیە لە هەڕەشە و تۆقاندنەکانی پەکین بپارێزێت.
    لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی تایوان داوای لە دەسەڵاتدارانی پەکین کرد ،ڕێز لە ئەنجامی هەڵبژاردن بگرن و واقیعەکە قبوڵ بکەن و دەستبەرداری هەڕەشەبن لە تایوان، بۆ ئەوەی پەیوەندییە ئەرێنییەکانی نێوانیان بگەڕێنەوە سەر ڕێچکەی دروستی خۆی.