كاركردن لە یەكبڕی هونەرە جوانەكانی ناوچەی بابولموعەزم بەردەوامە

هەواڵ و وێنە
  • 12-01-2024, 14:18
  • +A -A

    بەغدا –INA
    وێنەگرتن حوسێن وەنان
    زوومی كامێرای (INA) كاركردن وبەروپێشچوونی كارەكانی یەكتبڕی  پردی هونەرجوانەكانی لە ناوچەی باب و لموعەزم بڵاودەكاتەوە.
    وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێكردن و شارەوانیەكان دوێنێ پێنجشەممە دووپاتیكردەوە كە پردی هونەرەجوانەكان قەرەباڵغی هاتوچۆ بەڕێژەی لەسەدا ٨٠ كەمدەكاتەوە.
    نەبیل سەفار، وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی ڕاگەیاند: پردی هونەرە جوانەكان لە مانگە دەكرێتەوە.
    سەفار ڕوونیشیكردەوە،كردنەوەی پردەكە قەرەباڵغی هاتوچۆ لەو ناوچەیەدا بەڕێژەی لەسەدا 80 كەمدەكاتەوە، بەتایبەتی سەبارەت بە ڕێگای كۆلێژەكانە.
    جێگای باسە ناوچەی باب و لموعەزم ناوچەیەكی قەرەباڵغە بەهۆی ئەوەی چەند كولێژ كەوتووەتە ناوەچەكە وهەروەها ناوچەكە ناوچەكی بازرگانییە و نزیگە لە ناوەندی بەغدای پایتەخت.