بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی لە بەغدا تۆمەتبارێكی دەستگیر كرد

ئەمنی
  • 10-01-2024, 15:28
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك كە خۆی وەك ئەفسەرێكی پلە باڵای سەربازی لە بەغدای پایتەخت ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنێكی هەواڵگرییەوە، بە پشتبەستن بە زانیاریی دروست، بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی توانی تۆمەتبارێك كە خۆی وەك ئەفسەرێكی سوپای عێراقی نیشانداوە و پلەو پایەیەكی بەرزی هەیە كە ئەوەیش پلەی سەربازی لیوا بوو لە پایتەختی بەغدا دەستگیربكات.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "كەسی داواكراو فێڵی لە هاوڵاتیان كردووە بە پەرەپێدانی مامەڵەی دامەزراندن لە وەزارەتەكانی دەوڵەت لە بەرامبەر بڕە پارەیەكدا، جگە لە دەركردنی ناسنامەی ساختەی جۆراوجۆر بۆ ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرایەتییەكان، مامەڵەی دامەزراندن، ناسنامەی ساختە، دەفتەری ڕێگەپێدان، و ئەوانی دیكە، ئاماژەی بەوەشكرد كە تۆمەتبار ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری دەكرێت بۆ ئەوەی ڕێوشوێن بەرامبەری بگرێتەبەر.