وەزیری ناوخۆ یەكەم كەمپی چارەسەركردنی زۆرەملێ لە بابل كردەوە

ئەمنی
  • 3-01-2024, 10:17
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، یەكەمین كەمپی چارەسەركردنی زۆرەملێ لە پارێزگای بابل كردەوە.
    لە ڕاگەیەندراوێكدا لە وەزارەتی ناوخۆ، كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، بەیانی ئەمڕۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆ، بە یاوەری جێگری وەزیری كاروباری پۆلیس و هەواڵگری و ژمارەیەك لە بەرپرس و ئەفسەر گەیشتە پارێزگای بابل ، ئاماژە بەوە كراوە كە   شەمەری، لەگەڵ هاتنی، پەنابەری زۆرە كەمپی چارەسەركردنی زۆرەملێ ملێی لە پارێزگاكە كردەوە كە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكانە، بە ئامادەبوونی فەرماندەی پۆلیسی بابل و بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگاكە.
    بەپێی راگەیندراوەكە،  شەمەری جەختی لەوە كردووەتەوە، ئەم كەمپی چارەسەركردنە یەكەم كەمپە لە پارێزگای بابلدا، و ئەو كارانەی لەوێ دەكرێت بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاری بابل دەبێت بۆ چاككردنەوەی قوربانیانی  توشبووی ماددە هۆشبەرەكان، چارەسەركردنیان، و دووبارە تێكەڵكردنیان بە كۆمەڵگەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "كۆمەڵێك كەمپی چارەسەركردنەهەیە كە لە چەند پارێزگایەكی دیكەدا دەكرێتەوە دوای تەواوبوونیان بەشێوەی پێویست، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی لایەنە پەیوەندیدارەكان چارەسەری بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان بكەن و لەم بەڵایە ڕزگاریان بكەن".