راگه‌یاندنی ئەمنی: 10 تۆمەتبار لە بەغدا دەستگیرکران

ئەمنی
  • 2-01-2024, 21:20
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیرکردنی 10 تۆمەتباری لە بەغدا ڕاگەیاند.
    شانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" فەوجەی هه‌واڵگیری و ئەرکە تایبەتەکان لە بەشی بەرپەرچدانەوەی خێرای وەزارەتی ناوخۆ، بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی دەستپاکی گشتی و بەشی هەواڵگریی فیرقەکە، توانی 10 تۆمەتبار بەپێی بڕگەکانی مادەی 160 لە پارێزگای بەغدا دەستگیر بکات.كه‌لە نێو تۆمەتبارەکاندا دوو ژن هەن.
    ئاماژەی بەوەشکرد" تۆمەتباران بەپێی پێویست ڕادەستی لایەنی داواکراو کران.