حەشدی شەعبی دوو داعش دەستگیردەکات

ئەمنی
  • 2-01-2024, 14:31
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش لەحەشدی شەعبی ڕایگەیاند کەدوو تیرۆریستی داعشی دەستگیرکردووە کە بەنیازبوون کاری تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
    بەڕێوەبەرایەتیەکە لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی پاش بەدووداچوونێکی زۆر ورد  لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوە ئاسایش توانرا دوو تیرۆریستی داعش دەستگیربکرێن کە ئاماریان پێبووەو یەکێکیان سەربە ناو ویلایەتی فەللوجە بووەوئەوی دیکەشیان سەربە ویلایەتی نەینەوا بووە و بەشداری لە کاری تیرۆریستیدا کردووە دژبە سوپای عێڕاقی .
    وتیشی هەردوو تیرۆریستەکە بەنیازبوون کە هێرشی تیرۆریستی ئەنجامبدەنە سەر هاووڵاتیانی مەدەنی .
    ڕوونیشی کردەوەکە بۆ ماوەی سێ مانگ بەدوداچوون بۆ ئەم دوو تیرۆریستە کراو پاش وەرگرتنی فەرمانی دادوەری بە ئۆپەراسیۆنێکی تەکنیکی توانرا دەستگیربکرێن و بدرێنە  دادوەری عێڕاقی.