حەشدی شەعبی دوو تیرۆریستی داعش دەسگیردەکات

ئەمنی
  • 23-08-2022, 12:40
  • +A -A

    به‌غداـ INA
    حەشدی شەعبی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دوو تیرۆریستی دەسگیرکرد کە دەیانویست هاووڵاتیانی نەینەواو فەلوجە بەئامانجبگرن.
    بەیاننامەی دەستەکە کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی مەفرەزەکانی سەر بەحەشدی شەعبی توانیان
    دوو تیرۆریست دەسگیربکەن کە خوازیاری ئەوەبوون کاری تیرۆریستی لە نەینەواو فەلوجە ئەنجام بدەن.
    وتیشی کە ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری  وبەفەرمانی دادگابەڕێوەچوو ودەرەنجام لەدوو ئۆپەراسیۆنی جودا دوو تیرۆریستەکە دەسگیرکران لەنەینەواو ئەوی دیکەشیان لەفەلوجە ، ڕوونیشی کردەوەکە یەکێک لەودوو تیرۆریستە لەکەمپی هۆلەوە هاتبووە ناوعێڕاق.