9 بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان لە سێ پارێزگا دەستگیركران

ئەمنی
  • 29-12-2023, 13:56
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركردنی 9 بازرگانی مادەی هۆشبەری لە سێ پارێزگا ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری و لە زنجیرەیەك ئەركی ئەمنیی تایبەتدا كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكانەوە ئەنجامدراوە و دوای پێكدادان و ڕاوەدوونان لەگەڵ بەدواداچوونی بەردەوامی مەیدانی، (5) بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان لە پارێزگای میسان دەستگیركران دوای بۆسەیەكی ورد بۆیان دانرا و دۆزرایەوە كە (5.2) كیلۆگرام لە كریستاڵە ماددە هۆشبەرەكانیان پێبووە ماددە.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ڕوونیكردووەتەوە : مەفرەزەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكانیش توانیویانە (4) بازرگانی مادەی هۆشبەر لە پارێزگای نەجەف و كەركوك بە دەستی سوور دەستگیر بكەن كە (5.2) كیلۆگرام مادەی هۆشبەری كریستالیان پێبووە.