لە زیقار 80 كیلۆگرام حەبی مادەی هۆشبەری كپتاجون دەستی بەسەردا گیرا

ئەمنی
  • 27-12-2023, 22:20
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستبەسەرداگرتنی 80 كیلۆگرام لە حەبی كپتاجونی مادەی هۆشبەری لە پارێزگای زیقار راگەیاند.
    وتەبێژی وەزارەتەكە عەمید میقداد میری، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كۆنتڕۆڵی ماددە هۆشبەرەكان لەزیقار دەستی بەسەر بڕی 80 كیلۆگرام حەبی مادەی هۆشبەری كپتاجون گرت و دوو تۆمەتباریشیان دەستگیركرد.