خولی ئەستێرەكانی عێراق... سێ یاری دواخراو لە نێوانیاندا یاریی قوەجەوییە و كارەبا بەرێوە دەچێت

وەرزش
  • 27-12-2023, 14:33
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە سێ یاری دواخراوی خولی ئەستێرەكانی تۆپی پێ عێراقی بۆ ئەم وەرزی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) ئەنجام دەدرێت.
    لە كاتژمێر حەوتی ئێوارەدا لە یاریگای نێودەوڵەتی شەعب بەرێوەدەچێت لە نێوان یانەی قوە جەویە و یانەی كارەبا ئەمەی یارییەش لەچوارچێوەی یارییەكانی گەڕی پینجەم دواخرا.   
    یانەی جەویە هەوڵدەدات بەردەوام بێت لە ئەنجامە باشەكانی بەردەوامە و دوا یاریی قوە جەوییە دوای ئەوەی لە یانەی نەفت میسانی بردەوە .
    كاتژمێر پێنجی ئێوارە یاریگای زەورا میوانداری یەكەم یاری دەكات، كە یانەی خاوەن یاریگای زەورا لەگەڵ یانەی نەفتی وەسەت كۆدەكاتەوە ،ئەم یارییە لە چوارچێوەی یارییەكانی گەڕی پێنجەم بوو دوای بەشداری كردنی یانەی زەرا لە جامی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا یارییەكە دواخرا .
    ئاماژەی بەوەشكرد، "لە یاریەكی تری دواخراودا یانەی زاخۆ لە یاریگای خۆی لەگەڵ یانەی قاسم ڕووبەڕووی یەكدەبنەوە لە یارییەكی دواخراودا لە گەڕی شەشەم كە وابڕیارە كاتژمێر پێنجی ئێوارە ئەنجام دەدرێـت".