دوا یاریی گەڕی دەیەمی خولی عێراقی هەردوو یانەی زاخۆ ونەفت ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە

وەرزش
  • 21-12-2023, 11:48
  • +A -A

    هەولێر –INA
    ئەمڕۆلەسەر یاریگای بەغدا یانەی زاخۆ دەبێتە میوانی یانەی نەوفت ، ئەمش لە چوار چێوەی دوای یارییەكانی گەڕی دەیەمی خولی تۆپی پێی ئەستێرەكانی عێراق.
    یانەی زاخۆ لە هەوڵی بەدەسهێنانی سێ خاڵی یارییەكە دەبێت بەمەبەستی ئاشت كردنەوەی هاندەرانیان دوای ئەوەی یاری رابردوو لەگەڵ نەفت میسان یەكسان بوو یاری پێشووترییشی لە گەڵ یانەی شورتە بەدوو گۆڵ دۆڕٍاندی بۆیە دەبێت لە رێگای یانەی نەوتەوە هاندەرانی ئاشتبكاتەوە، یانەی زاخۆ بە كۆكردنەوەی دە خاڵ لە ریزبەندنی چواردەیەمە.
    یانەی نەفتیش دەیەوێت هاندەران و یاریگای خۆی بكات بە پاڵنەرێك بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكە، یانەی نەفت بە كۆكردنەوەی سیازدە خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی بەدەستهێناوە،هەرچەند بەلای هاندەرانییەوە ئەنجامی دوو یاری پێشووی باش نەبوو بە یەكسان بوون لەگەڵ دهۆك و دۆڕان بەرامبەر ئەمانەی بەغدا.