سەرۆك وەزیران رێنمایی دا ڕێز لە یانەی كارەبا بگیرێت و كێشە داراییەكانی چارەسەر بكرێت

وەرزش
  • 14-12-2023, 19:19
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ڕێنمایی دا ڕێز لە یانەی كارەبا بگیرێت، ئەمەش دوای ئەو ئەنجامە ئەرێنییانەی كە تیپەكە لە كاتی پێشبڕكێكانی جامی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا بەدەستیهێنا و سەركەوت بۆ قۆناغی كۆتایی.
    نوسینگەی ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وەرزش و لاوان خالید كبیان، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك وەزیران پێشوازی لە كبیان و سەرۆكی دەستەی كارگێڕی یانەی كارەبا عەلی ئەسەدی كرد، و ستایشی تیپەكەی كرد لە كاتی پێشبڕكێكانی پاڵەوانێتی ئاسیادا، و جەختی لە گرنگی پێشكەشكردنی بەشداری وەرزشی زیاتر و بەرزكردنەوەی ناوی عێراق لە كۆڕبەندە نێودەوڵەتییەكان كردەوە.
    بەپێی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران لە كۆتایی دیدارەكەدا ڕێنمای دا ڕێز لە یانەكە بگیرێت و كێشە هەڵپەسێردراوەكانی چارەسەر بكرێت.
    لای خۆیەوە ئەسەدی سوپاسی سەرۆك وەزیرانی كرد بۆ خەمخۆری و گرنگیدان بە كاروباری وەرزشی.