لەچوار چێوەی گەڕی نۆی خولی ئەستێرەكانی عێراق ئەمڕۆ چوار یاری ئەنجامدەدرێت

وەرزش
  • 14-12-2023, 10:54
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە گەڕی نۆیەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق بۆ تۆپی پێی پیشەگەر دەست پێدەكات و چوار یاری لەچوارچێوەی ئەم گەڕە ئەنجامدەدرێت.
    یانەی ئەمانەتی بەغدا لە سەر یاریگاری خۆی میوانداری یانەی نەجەف دەكات لەم یارییەدا كوڕانی راهێنەر ویسام تاڵیب لەهەوڵی دووركەوتنەوەی لە پلەكانی كۆتایی ریزبەندی خولەكە كە تا ئێستا تەنها حەوت خاڵیان كۆكردوەتەوە هەروەها یانەی نەجەفیش حاڵی لە حاڵی یانەی ئەمانەتی بەغداد باشترنییە كە ئەوەیش تا ئێستا خاوەن حەوت خاڵ و لە ریزبەندەی 17 دایە.
    لە یاری دووەمدا یانەی هەولێری قەڵاو منارە میوانی یانەی مینا دەكات، لە یارییەكدا تیپی قەڵاو منارە چاوی لەوەیە ڕێڕەوەكە ڕاستبكاتەوە دوای دۆڕانی بەرامبەر قوە جەوییە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك، لە هەوڵی لە بیركردنەوەی ئەو دۆڕاندنن و رێڕەوی یارییەكانییان بەرامبەر گوڕانی حەسەن ئەحمەد بگۆڕن بۆ سەركەوتن و لەبەرامبەریشدا یانەی سەفانەی بەسرا لەهەوڵی بەدەسهێنانی خاڵی تەواوی یارییەكە پشت بەستن بە یاریگای و جەماوەری خۆی.
    هەروەها یانەی قاسم لە ڕووبەڕووبوونەوەیەكدا كە یاریگای ئۆڵۆمپیادی كووت میوانداریی یانەی كەرخ دەكات.
    لە یەكەم یاریدا بۆ ڕاهێنەرە نوێیەكەی عەلی عەبدولجەبار،قاسم هەوڵدەدات ڕێڕەوی خۆی بگۆڕێت و ئەنجامە نەرێنییەكانی لە قۆناغەكانی ڕابردوودا ڕاستبكاتەوە كە بۆ ڕیزبەندی 15 دابەزێت.
    لەلایەكی دیكەوە، یانەی كەرخ بە سەرۆكایەتی ئەحمەد عەبدولجەبار، دروشمی گەڕانەوەی بۆ پایتەخت بە خاڵی تەواوەوە بەرز دەكاتەوە، لە ژێر ڕۆشنایی هەوڵەكانی بۆ بەدەستهێنانی سەركەوتن و پێشڕەوی بەرەو پێگە پێشەنگەكان، بەو پێیەی كەرخ ٩ خاڵیان هەیە پلەی یازدەهەم.
    یانەی زاخۆیش لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی نەوت میسان دەبێتەوە و هەوڵی بەدەست هێنانی خاڵی تەواوی یارییەكەیە، دوای ئەوەی یاری پێشوو لەگەڵ یانەی شورتە بەدوو گۆڵ بێ وڵام دۆڕا، بە كۆكردنەوەی  نۆ خاڵ لە ریزبەندی 13 یە.هەروەها یانەی نەفت میسانیش هەوڵی بەدەستهێنانەوەی سێ خاڵی یارییەكەیە بۆ بەهێزكردنی خۆی لە پێشگری ریزبەندی خولەكە كە بەكۆكردنەوەی 15 خاڵ ریزبەندی سێهەمی داگیركردووە.