یانەی زاخۆ بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بە یانەی شورتە دۆڕا

وەرزش
  • 9-12-2023, 01:15
  • +A -A

    هەولێر –INA
    لەچوار چێوەی گەڕی هەشتەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق یانەی زاخۆ تویش شكست هات.
    یاریەكە لەسەر یاریگای نەجەف بەرێوەچوو تێیدا لە خولەكەی 36 ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ یانەی شورتە هەژمار كرد و تێیدا یاریزان مەحمود مەواس توانی گۆڵی یەكەم بۆ یانەكەی تۆمار بكات، هەروەها لە خولەكەی 61 یاریزان ئەدریسا نیانج توانی گۆڵی دووەم بۆ یانەی شورەتە تۆمار بكات .
     یانەی شورتە بەم بردنەوەیە بوو بەخاوەن 16 خاڵ و گەیشتە پێشەنگی خولەكە ، هەروەها یانەی زاخۆیش بە كۆكردنەوەی نۆ خاڵ لە ریزبەندی 12یەمی خۆلەكە مایەوە.
    یانەی شورتە لە یاری داهاتوویدا ڕووبەڕووی یانەی حدوود دەبێتەوە ، ویانەی زاخۆیش ڕووبەڕووی یانەی نەفت میسان دەبێتەوە.