وەزارەتی نەوت:حکومەت دەخوازێت چارەسەری کێشەکان بکرێت و هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دەستپێبکاتەوە

ئابوری
  • 2-12-2023, 21:56
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە"عاسم جیهاد " وتەبێژی وەزارەتی نەوت ،بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕایگەیاند:- بڕیارەکانی گروپی ئۆپێک پڵەس، لەوانەش کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان کە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە، کە  دەستپێدەکات، ئامانجیان پاراستنی سەقامگیری بازاڕی نەوتی جیهانە،هەروەها  عێراق بەهەمان شێوە هەوڵدەدات داهاتی زۆرتری  دەستبکەوي، جەختیشیکردەوە لەسەر پەرۆشی حکومەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهان لەتورکیا.
    ئاماژەی بەوەشکرد:- ئەم ڕێکارانە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی بازاڕی نەوتە، گروپەکە هەنگاو دەنێت بەمەبەستی بەدەستهێنانی هاوسەنگی لەنێوان دابینکردن و خواستدا،هەموو لایەنێک لە ئۆپێک پڵەس ئاگاداری گەورەیی ئەو بەرپرسیارێتییەن کە خراوەتە سەر وڵاتانی بەرهەمهێنەر بۆ بەردەوامبوون لە سەرخستنی ڕێککەوتنەکە و گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتانە،کە بۆ ئەو مەبەستە نەوت سەرچاوەی سەرەکی ئەو وڵاتانەیە.
    ڕاشیگەیاند :- وڵاتانی ئۆپێک پڵەس ئارەزووی سەقامگیرکردنی نرخی نەوت  و بازاڕەکانی نەوت دەکەن.
    جیهاد ووتیشی :- ئۆپێک پڵس ڕێگه نادات داڕمان لە بازاڕی نەوت بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا ڕوویدا و بە ڕێوشوێنی کردەیی ڕووبەڕووی ئاستەنگەکان بووەوه که بازاڕی نەوتی ڕزگار کرد.
    جیهاد جەختیشیکردەوە لەسەر ڕێوشوێن و ڕێککەوتنەکانی ئۆپێک پڵس سەبارەت بە کەمکردنەوەی بەڕهەمهێنان کە کاتین، بەهۆی بارودۆخ و ئەو ئاستەنگە جۆراوجۆرانەی کە سە پێنراون و به گوێره ی گۆڕاوەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
    هەروەک ووتیشی :- عێراق پەیوەسته لەگەڵ وڵاتانی بەڕهەمهێنەر بۆ سه قامگیرکردنی بازاڕی نەوت.
    سەبارەت بە دەستکەوتەکانی عێراق لە بڕیارەکانی ئۆپێک پڵەس،جیهاد ڕوونیکردەوە، “«لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا عێراق داهاتی لە مانگێکدا لە نێوان 7-9 ملیار دۆلار بووە، کە گەورەترین داهاتە و ڕێژەی هەناردەکردنی لە نێوان 3 ملیۆن و 200 بۆ 400 هەزار بەرمیل بووە  لە ڕۆژێکدا لە ئەنجامی سەقامگیری بازاڕی جیهانی.
    سەبارەت بە ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی باکوری عێراق،جیهاد دووپاتیکردەوە:- کە حکومەت دەخوازێت  هەناردەکردن بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا دەستپێبکاتەوە و هەروەها هەوڵی زۆر دەدات بۆ چارەسەرکردنی بەشێک لە کێشە یاسایی و تەکنیکی و داراییەکانی پەیوەست بە پرسی ئەو گرێبەستانەی کە هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان ئەنجامی داوە، بەو پێیەی ئەم گرێبەستانە جیاوازن لەو گرێبەستانەی کە وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵ  ئەنجامی دەدات، بۆیە دەبێت فۆڕمی یاسایی ئەم گرێبەستانە بە شێوەیەک بگۆڕدرێت کە لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی نەوت ئەنجامی دەدات بگونجێت.
    ڕوونیشیکردەوە:- چارەسەری ئەم گرفتانە دەبێت لەگەڵ یاسا و ڕێنماییەکاندا بگونجێت بۆ ئەوەی پرۆسەی دەستپێکردنەوەی نەوت خێراتر بکرێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی شایستە داراییەکان لەئەنجامی هەناردەکردنی ئەم نەوتە بۆ هەموو لایەنێک بەپێی بودجەی فیدراڵ بێت.
    جیهاد ئاشکراشیکرد :- کە حکومەت دەیەوێت ئەم پرۆسەیه بەشێوەیەکی یاسایی دروست ڕێکبخات،بۆ خێراکردنی پڕۆسەی هە ناردەکردنی نەوتی عێراق لەڕێگەی بەندەڕی جیهانی تورکیاوه