وەزارەتی نەوت: بە چوار هۆكارەوە كاریگەری لەسەر سەقامگیری بازاڕە جیهانییەكان هەیە

ئابوری
  • 7-06-2023, 12:36
  • +A -A

    بەغدا - INA - ئەمنە سەلامی
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی نەوت دووپاتی كردەوە كە سەقامگیری بازاڕەكانی نەوتی جیهانی بە چوار هۆكارەوە كاریگەری لەسەرە، هاوكات ڕۆڵی ئۆپێك و ئۆپێك پڵەس لە سەقامگیری بازاڕی جیهانیدا ڕوونكردەوە.
    عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوت ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، بازاڕەكانی نەوتی جیهانی كاریگەری هەلومەرجێكیان لەسەرە، چ سیاسی، ئەمنی، جیۆسیاسی یان تەندروستی، وەك ئەوەی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا ڕوویدا ، ئاماژەی بەوەدا كە بازاڕەكانی نەوت ناسكە و بەهۆی بارودۆخ و هۆكارەكانەوە كاریگەرییان لەسەرە و هەربۆیە پرۆسەی سەقامگیری ڕووبەڕووی چەندین تەحەدا دەبێتەوە.
    جیهاد وتیشی: ڕێكخراوەكانی ئۆپێك و ئۆپێك پڵەس كاردەكەن بۆ دروستكردنی هاوسەنگی لە نێوان دابینكردن و خواستدا بەمەبەستی بەدیهێنانی سەقامگیری لە بازاڕەكانی نەوتدا” ئاماژەی بەوەشكرد، “بڕیار یان ڕێككەوتنی زۆر هەیە كە لەماوەی ڕابردوودا بەمەبەستی كەمكردنەوەیان ڕوویداوە”. كاریگەری تەحەددیات یان بارودۆخی جۆراوجۆر كە ڕووبەڕووی بازاڕی نەوت دەبێتەوە.
    دووپاتیشی كردەوە، "هەرچەندە دابینكردن زیاتر بێت، بۆمان دەردەكەوێت كە ئۆپێك پڵەس بڕیار دەدات بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان بۆ وڵاتان بەمەبەستی دروستكردنی فاكتەرێكی سەقامگیری لە بازاڕەكانی نەوتدا، جا چ لە نێوان دابینكردن و خواستدا بێت، بە شێوەیەك كە كاریگەری ئەرێنی لەسەر نرخی نەوت هەبێت و بوەستێت."
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: هەركاتێك بارودۆخی گەشەسەندنی ئابووری لە جیهاندا بە گشتی سەقامگیر بوو، ئەمە لە سەقامگیری بازاڕەكانی نەوتی جیهانیدا ڕەنگ دەداتەوە، ڕوونیشی كردەوە كە "ئۆپێك یان ئۆپێك پڵەس ناتوانن كۆنتڕۆڵی بارودۆخی جیۆپۆلەتیكی یان ئەمنی لە جیهاندا بكەن، هەر بۆیەش ئەو دۆخە جیۆپۆلەتیكییە یان ئەمنییەكانی جیهان كۆنترۆڵ بكەن پێشبینیكردنی سەقامگیری بازاڕەكانی نەوتی جیهانی ئەستەمە."
    ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئۆپێك و ئۆپێك پڵەس جگە لە وڵاتانی هاوپەیمانی دەرەوەی ئۆپێك چاودێری بازاڕی نەوت دەكەن لەڕووی دابینكردن و خواستەوە".