لەچوار چێوەی یارییەكانی گڕی شەشەمی شەشەمی خولی پیشەگەری ئەستێرەكانی عێراق سێ یاری ئەنجام دەدرێت

وەرزش
  • 30-11-2023, 11:25
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سێ یاری لە دەستپێكی كڕی شەشەمی خولی پیشەگەری ئەستێرەكانی عێراق بەڕێوەدەچێت، كە یاریگاكانی سلێمانی و كوت و زاخۆ یاری دەكەن.
    نەورۆز میوانداری یانەی كەربەلا دەكات لە ڕووبەڕووبوونەوەیەكدا كە تیایدا یانەی میواندار چاوی لە درێژەدان بە ئەنجامە ئەرێنییەكانە، وەلی كەریم ڕاهێنەری نەورۆز ئاواتەخوازە خاڵی تەواو بەدەستبهێنێت و لە ڕیزبەندیەكەدا سەربكەوێت، لە بەرامبەریشدا كەربەلا هەوڵدەدات ڕێچكەی خۆی لە دوای ئا زنجیرەیەك یارییە خراپانە چاك بكاتەوە، بۆیە حەیدەر عەبودی ڕاهێنەر هەوڵدەدات بەربەستی ڕكابەرەكەی تێپەڕێنێت سەرەڕای یاریكردن لە دەرەوەی یاریگای خۆی.
    لە دیداری دووەمی یانەی كەرخ و میوانداری یانەی دهۆك دەكان،بۆیە كەرخ لە هەواڵی ئەوەدەبێت كە سێ خاڵی یارییەكە بەدەست بهێنێت هەرچەندە سێ یارییەكە تامی بردنەوەی نەكردووە، یانەی دهۆكیشی هەوڵی پەرەپێدانی ئەنجامە باشەكانی دەكات بۆیە لە دەرەوەی یاریگای خۆی هەوڵی هێنانەوەی سێ خاڵی یارییەكە دەكات,
    هەروەها یانەی زاخۆ و یانەی قاسم لە سەر یاریگای یانەی یەكەم ڕوو بەڕووی یەك دەبنەوە زاخۆ هەواڵی بەدەسهێنانی سێ خاڵی یارییەكە دوای ئەوەی لە یاری پێشوو سەركەوتنی بەدەست هێناو چاوی لە بەدەست هێنانی بردنەوەی یەك لەسەر یەكە، یانەی قاسمیش دوای ئەوەی سێ خاڵی یاریی بەرامبەر نەفتی بەسرا بەدەست كەوت لە لایەن لیژنەی چاودێریەوە لەبەر بەشداری پێكردنی یاریزانێك كە ناوی تۆمار نەكرا بوو، بۆیە هەواڵی هێنانەوەی سێ خاڵی تر دەدات.
    سبەی هەینی كێبڕكێكانی گڕی شەشەم بە ئەنجامدانی ٤ یاری تەواو دەبێت كە دیارترینیان ئەو یارییەیە كە یانەی تاڵەبه و یانەی هەولێری هاوتاكەی لە یاریگای زەورا كۆدەكاتەوە، هاوكات حدود بەرامبەر ئەمانەی بەغدا یاری دەكات ، نەوتی میسان میوانداری هاوتاكەی مینا دەكات، نەوتی بەسرەش میوانی نەوتی وەساتە دەكات.