سەرۆک وەزیران وعەبادی له‌ئاماده‌كاریه‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگاكان ده‌كه‌ن

سیاسی
  • 27-11-2023, 20:19
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی ئەمڕۆ یەکشەممە پێشوازی کرد لە سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر حەیدەر عەبادی.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاندووه‌" لە میانی دیدارەکەدا، هەوڵ و بەرنامەکانی حکومەتیان خستەڕوو لە کەرتە جۆراوجۆرە گرنگەکان و گرنگی پشگیری کردنی بەرنامەکانی بۆ بەرزکردنەوەی خێرایی کار لە پێناو پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان.
    هەروەها لە دیدارەکەدا باس لە ئامادەکارییە بەردەوامەکان کرا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە مانگی داهاتوودا و پێویستی هەوڵی هاوبەشی هێزە سیاسییەکان بۆ پشتیوانیکردنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن.