سەرۆک وەزیران فەرمان ده‌كات بۆ دامەزراندنی کۆمپانیایەکی گشتی بۆ ئابووری کاربۆن

سیاسی
  • 27-11-2023, 15:39
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد لەسەر دەردانی کاربۆن بە ئامادەبوونی وەزیرانی نەوت و کارەبا و ژینگە و ڕاوێژکارانی وزە و پسپۆڕانی ئەم کەرتە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژنسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاندووه‌" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی کرد بە دامەزراندنی کۆمپانیایەکی گشتی بۆ ئابووری کاربۆنی سەر بە وەزارەتی ژینگە و هەروەها فەرمانی کرد بە ڕێکخستنی گرێبەستەکانی وزە بە شێوەیەک لەگەڵ ڕێبازی حکومەتدا بگونجێت بۆ لایەنی کەشوهەوا و ئەو گۆڕانکارییانەی کە تێیدا ڕوودەدات، وە هاوتا بێت لەگەڵ پابەندبوونەکانی حکومەت بۆ چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا کە بەهۆی چالاکییە زیانبەخشەکانی بەدەردانی کاربۆنەوە ڕوودەدەن.
    سودانی وەزارەتی ژینگەی ڕاسپارد کە وەزارەتەکان و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت پابەند بکات بە ڕێنماییە دیاریکراوەکانی پەیوەست بە دەردانی کاربۆن و جەختیشی کردەوە لەسەر پێویستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییانە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە.