محسين مەندەلاوی: پەرلەمان بە سیستەمێکی یاسایی تۆکمە بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان دەستی پێکرد

سیاسی
  • 25-11-2023, 18:21
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ شەممە"موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،رایگەیاند :- ئەنجومەنی نوێنەران بۆچونەکانی بەدانانی یاسایەک بۆ  پاراستنی مافەکانی ژنان دەستیپێکرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان،مەندەلاوی جەختی لەوە کردەوە کە بۆچونی ئەنجومەنی نوێنەران بەدانانی سیستەمێکی یاسایی دەستیپێکرد بەشداریکردنی حکومەت و خێزان و قوتابخانە و زانکۆ و پیاوانی ئایینی و خێڵ و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی،بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگایەک کە توندوتیژی بە هەموو فۆرم و ڕەنگەکانیەوە ڕەت بکاتەوە و تیایدا سیستەمی بەها بۆ ژنان،کە ئایینی ئیسلام پێی بەخشیوین،بەرزبکاتەوە.
    مەندەلاوی ووتیشی: ئەم بۆنەیە بۆ وەبیرهێنانەوەی هەموو جیهانە لە پێشێلکاری و کۆمەڵکوژییەکانی قەوارەی زایۆنی لە غەززە کە زیاتر لە سێ هەزار و 500 ژنی شەهید کرد و زیاتر لە 4 هەزار ژن و منداڵی لە ژێر داروپەردوودا بێسەروشوێن بوون.