سەدان كەس بە زۆرەملێ نەخۆشخانەی شیفایان لە غەززە بەجێهێشت

جیهانی
  • 18-11-2023, 14:02
  • +A -A

    بەدواداچوون -  INA
    ڕۆژی شەممە سەدان كەس بە فەرمانی سوپای داگیركەری زایۆنی كە چەند ڕۆژێكە تانكەكانیان گەمارۆی ئەو دامەزراوە تەندروستییەیان داوە، لە نەخۆشخانەی شیفاوە بە پێ ڕۆیشتن.
    بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە دووپاتی كردەوە كە سوپای داگیركەر فەرمانی چۆڵكردنی دامەزراوە تەندروستییەكەی كردووە، هاوكات وەزارەتی تەندروستیش لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە : هێشتا 120 بریندار لە نەخۆشخانەكەدان لەنێویاندا كۆرپەی پێشوەختە.
    پێشتر بەرپرسێكی وەزارەت پشتڕاستی كردبووەوە كە 450 بریندار و نەخۆش گیریان خواردووە، لەگەڵ ژمارەیەكی كەم لە ستافی پزیشكی.
    بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تەلەفزیۆنی فەلەستین، سوپای داگیركەری زایۆنیستی خوازیاری چۆڵكردنی زۆرەملێ نەخۆشخانەی شیفا لە شاری غەززە لە ماوەی یەك كاتژمێردا بوو.
    سەرچاوە: سكای نیوز