شاخەوان عەبدوڵا و حەمید غەزی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان دامەزراوەی یاسادانان و سكرتارییەتی گشتی تاوتوێ دەكەن

سیاسی
  • 8-11-2023, 19:45
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، لەگەڵ حەمید غەزی سكرتێری گشتی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە هەماهەنگی هاوبەشی نێوان دامەزراوەی یاسادانان و سكرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی كرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: شاخەوان عەبدوڵا ئەحمەد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی بینای سكرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد و لەلایەن حەمید نەعیم غەزی سكرتێری گشتی و كادرانی پیشكەوتووی سكرتارییەت پێشوازی لێكرا.
    ئاشكراشیكرد: لە سەرەتای دیدارەكەدا غەزی دڵخۆشی خۆی بۆ سەردانەكەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دەربڕی و پەرۆشی بەردەوامی خۆی بۆ چاودێریكردنی ئەدای دامەزراوەكان و پێشكەشكردنی پاڵپشتی بۆ ئەنجامدانی ئەرك و بەرپرسیارێتی و جێبەجێكردنی یاسا و بڕیار و ڕێنماییەكانی حكومەت دووپتكردەوە.
    هەر لە دیدارەكەدا ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی هاوكاری و میكانیزمەكانی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان دامەزراوەی یاسادانان و سكرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێ كرا، وەك ئەوەی بەرژەوەندی باڵای وڵات داوای دەكات.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، جێگری سەرۆكی ئەنجوەنی نوێنەران ستایشی هەوڵەكانی سكرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و كادیرانی كرد و جەختیكردەوە، لەسەر پێویستی هەماهەنگی سیاسەت و ڕێكارەكان و باشتركردنی بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆیی و داراییەكان و جێبەجێكردنی پلان و پرۆژەی ستراتیژی و كەمكردنەوەی ڕۆتینی ڕۆژانە.
    هەروەها ئاماژەیكرد: بە گرنگی پاراستنی دامەزراوە دەستوورییەكان و بەهێزكردنی تواناكانی و كەسانی خاوەن ئەزموون لە بەڕێوەبردنی فەرمانگەكانی حكومەت بەمەبەستی پەرەپێدانی كار، بۆ بەدەستهێنانی ڕێژەیەكی بەرزی دەستكەوت و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان بۆ هاوڵاتیان لە سەرجەم پارێزگاكاندا.