كۆمسیۆن: زیاتر لە 900 لیژنە سەرپەرشتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەكەن

سیاسی
  • 8-11-2023, 17:10
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدی لە چاودێریكردنی سەرچاوە و لایەنەكانی خەرجكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن كردەوە،و راشیگەیاند: زیاتر لە 900 لیژنە سەرپەرشتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەكەن.
    سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆن عیماد جەمیل بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: مەرجی دانانی تابلۆكان لە كۆمسیۆنەوە نییە، بەڵكو مەرجەكان لای سكرتارییەتی بەغداد و شارەوانی پارێزگاكانە كە دەیانەوێت جوانی شارەكان و موڵكەكانیان بپارێزن، چونكە بلوارەكان سەر بە شارەوانییە، كە لە سنووری پارێزگاكانی عێراقدا دەیانەوێت جوانی شارەكە و موڵكەكانیان بپارێزن، و وتیشی: كاندیدەكان بە شێوەیەكی دروست بەكاریناهێنن، لە هەڵبژاردنەكانی پێشوودا زیانیان بەركەوتووە و شارەوانییەكان بەرپرسیارێتیان هەڵگرتووە، بۆیە ئێستا بابەتەكە جدییە و ڕێنماییەكان لەلایەن كۆمسیۆنەوە بە هاوبەشی لەگەڵ سكرتارییەتی بەغداد بڵاوكراونەتەوە بۆ ئەوەی كاندیدەكان زانیارییان هەبێت لەسەر بابەتەكە.
    راشیگەیاند: ئێستا تەكنۆلۆژیای هاوچەرخ بۆ پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن هەیە، لەوانەش تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، كە هەمووان دەستیان پێدەگات و كاندیدەكان دەتوانن وەبەرهێنانیان تێدا بكەن، لەگەڵ ئەوەشدا پارەیەكی زۆری تێناچێت، هەروەها دەتوانن كۆنفڕانس و سیمینار و ڕیكلامی بینراو بكەن بە بەكارهێنانی راگەیاندن و  كەناڵی ئاسمانی.
    عیماد جەمیل  دووپاتیكردەوە: كە پێویستە لە موڵك و ماڵی دەوڵەت دوور بكەونەوە، وەك ستوونی كارەبا، پرد، بینای قوتابخانە، كلینیك، زانكۆكانی سەر بە وەزارەتەكانی دەوڵەت، هەروەها بانگەشەی هەڵبژاردن لەسەر بینایەكی تایبەت دابنرێت بەبێ رەزامەندی دانیشتووانەكەی، ئەوا كاندیدەكە لێپرسینەوەی یاسایی دەكەوێتە ئەستۆ.
    جەختیشیكردەوە: بەدواداچوون بۆ خەرجكردنی پارەی بانگەشە دەكەین، سەرچاوە و شێوازەكانی خەرجكردنی چییە، دەبێت هەموو لایەنێك و هەموو كاندیدێك لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكرێت و دەبێت لە كاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی سەرەتاییدا بچنە كۆمسیۆن بۆ پێشكەشكردنی بەیاننامەی ئەو حساباتانەی كە لە كۆنفرانس و سیمینار و پۆستەردا خەرجكراون، چۆن هاتوون و چۆن خەرج كران.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بەدواداچوون دەكەین و تیشك دەخەینە سەر ڕەتكردنەوەی گوتاری تائیفی كە هەوڵی شێواندنی ناوبانگی كاندیدەكانی دیكە بدات، مەگەر بەڵگەیەك هەبێت بۆ ئەوەی بخرێتەڕوو، و چاودێری میدیاكان دەكەین هەروەها چاودێری ئەو بابەتانە دەكەین كە لە ڕۆژنامە و سۆشیال میدیادا بڵاودەكرێنەوەو لیژنەی چاودێریمان هەیە كە لە سەرانسەری عێراقدا بڵاوبوونەتەوە، و وتیشی: ئەو لیژنانەی كە سەرپەرشتی بانگەشی هەڵبژاردن دەكەن، نزیكەی 906 لیژنە هەن، هەروەها ناوەندگەرایی لە  نوسینگەكانی پارێزگاكان هەیە، كە 16 لیژنەن لەگەڵ لیژنەی سەرەكی بەشی سكاڵا لە فەرمانگەی نیشتمانی پێكهێنراون، كە ڕاپۆرت ئامادەكات و پێشكەشی دەستەی كۆمیسارانی دەكات بۆ بڕیاردان.
    جەختیشیكردەوە: چاودێریكردنی میدیا لە بەشی ڕاگەیاندنی نوسینگەی نیشتمانیە كە چاودێری كەناڵ و شاشەكانی هەواڵ و پێشێلكارییەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن دەكات لەگەڵ وتاری كاندیدەكان و ماڵپەڕەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.