كۆمسیۆن: سزای سەرپێچی هەڵمەتی بانگەشە دەگاتە زیندانیكردن یان غەرامەكردن بە 50 ملیۆن دینار

سیاسی
  • 3-11-2023, 14:50
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ هەینی،  كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان جەختیكردەوە:  كە سزای سەرپێچیكردن لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەگاتە زیندانیكردن یان غەرامەكردنی بە بڕی 50 ملیۆن دیناری عێراقی.
    وتەبێژی كۆمسیۆن جومانە غەلای بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كۆمیسیۆن چاودێری كەیسەكانی هێرشكردنە سەر بانگەشەی هەڵبژاردنی كاندیدەكان دەكات و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەرییان دەكات، و وتیشی: كۆمیسیۆن مافی ئەوەی نییە لێپرسینەوە لەگەڵ هاوڵاتیان بكات، بەڵكو  دەیگوازێتەوە بۆ دەزگا دادوەرییەكان بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كۆمیسیۆن مافی ئەوەی هەیە ڕێوشوێنی یاسایی بەپێی مەرجەكانی سیستەمی بانگەشەی هەڵبژاردن بگرێتەبەر لە دژی پێشێلكردنی كاندیدێك بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی كاندیدێكی دیكە.
    سەبارەت بەوانەی سەرپێچی لە سیستمی بانگەشەی هەڵبژاردن دەكەن، غەلای ڕوونیكردەوە: غەرامە بەسەر سەرپێچیكارانی سیستمی بانگەشەی هەڵبژاردندا دەسەپێندرێت كە لە 500 هەزار دینارەوە دەست پێدەكات بۆ سەرپێچییە بچوكەكان، وەك دانانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە شوێنێكی دیارینەكراو، كاندیدەكە ئاگادار دەكرێتەوە كە پێشێلكارییەكە هەڵگیراوە، و لە ئەگەری وەڵامنەدانەوە، ڕێوشوێنی یاسایی دەگیرێتەبەر، و وتیشی: سزای سەرپێچیكردن لەوانەیە زیندانیكردن بێت، یان غەرامەكردن تا 50 ملیۆن دینار، تا دوورخستنەوە لە هەڵبژاردنەكان .
    ئاشكراشیكرد: شارەوانی بەغداد مەرجی داناوە سەبارەت بە پرسی بەكارنەهێنانی بلوارەكان و هەر ناوچەیەكی سەوزایی، یان پاركێكی گشتی، ئەمە جگە لە بەكارنەهێنانی هێماكانی هاتوچۆ و بینای دەوڵەتی و شوێنی پەرستن و شوێنە میراتییەكان لە بانگەشەی هەڵبژاردندا.
    راشیگەیاند: لیژنە مەیدانییەكان بە هەماهەنگی نێوان شارەوانی بەغداد و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، بەدواداچوون بۆ سەرپێچییەكانی هەڵبژاردن دەكەن و دەیاننێرن بۆ كۆمسیۆن بە مەبەستی لێبڕینی ئەو بڕە پارانەی پەیوەستن بە سەرپێچی هەڵبژاردنەكانەوە.