عێراق و بیلاڕووسیا بۆچوونەكان لەسەر سیستەمی دادوەری تاوتوێ دەكەن

سیاسی
  • 8-11-2023, 12:49
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زەیدان، لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری بیلاڕووسیا ، سیستەمی دادوەری تاوتوێی كرد.
    لە ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، “سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زەیدان و شاندی یاوەری پێشوازییان لە سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری بێلاڕوس، ڤالێنتین ئۆلێگۆڤیچ سۆكالۆ كرد".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "لە میانی كۆبوونەوەكەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا سەبارەت بە سیستەمی دادوەری لە هەردوو وڵات و ڕێگاكانی گەیشتن بە هاوكاری دادوەری لە نێوانیاندا".