وەزارەتی دەرەوە: لە خولی هەشتەمی گفتوگۆی سیاسی نێوان عێراق و ژاپۆن تاوتوێی پتەوكردنی هاوكارییەكان كرا

سیاسی
  • 5-06-2023, 21:36
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند، لە خولی هەشتەمی وتووێژی سیاسی نێوان عێراق و ژاپۆن شایەتحاڵی گفتوگۆی بەهێزكردنی هاوكاریی دوو قۆڵی لە هەموو ئاستەكاندا بوو.
    وتەبێژی وەزارەتەكە ئەحمەد سەحاف لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاند: محەممەد حسێن بەحرعلوم یاریدەدەری وەزیر سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی خولی هەشتەمی وتووێژی سیاسی نێوان عێراق و ژاپۆنی كرد، ئەمڕۆ لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوە و لە میانی دیدارەكەدا گرنگترین مەرجەكان تاوتوێ كران و گفتوگۆیان لەسەر كرا و سیاسەتی ناوخۆ لە عێراق و ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی هاوكاری دوو قۆڵی نێوان عێراق و ژاپۆن لەسەر هەموو ئاستە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەكان ئەنجامدرا.
    سەحاف ڕایگەیاندووە : كە هەردوولا بیروڕایان لەسەر كۆمەڵێك پرسی ئێستای ناوچەیی و نێودەوڵەتی ئاڵوگۆڕ كرد، لەوانە ئەو دانوستانانەی كە لەلایەن گروپی (15) وڵاتەوە ئەنجامدراون سەبارەت بە دووبارە جێبەجێكردنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی ئێران و بۆچوونەكان سەبارەت بە پێشهاتەكانی ڕووسیا- ململانێی ئۆكرانیا، ئاماژەی بەوەدا كە هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی چڕكردنەوەی دانوستانەكان كردووەتەوە بۆ خێراكردنی كۆتاییهێنان بەم ململانێیە.
    بەحر علوم بەگوێرەی بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەكردووە : حكومەتی عێراق بەردەوامە لە جێبەجێكردنی بەرنامە حكومیەكەی كە بریتییە لە چاكسازی لە كەرتی دارایی و ئابووری و باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئیداری و دارایی بەگوێرەی خشتەی كاتی پەسەندكراو و خواستی عێراق بۆ پاڵپشتی ژاپۆن بۆ هەوڵەكانی حكومەتی عێراق.
    دووپاتیشی كردەوە : گرنگی ئەو گفتوگۆیانەی كە هەردوولا ئەنجامی دەدەن بۆ تەواوكردنی واژۆكردنی ژمارەیەك ڕێككەوتنی پەیوەست بە پیشەسازییە نەوتییەكان و بوارەكانی بەڕێوەبردن و تەسفیەكردن، هەروەها ئەوەیش حكوومەتی عێراق لە پەرۆشی خۆیەوە بۆ سەقامگیركردنی دۆخەكە لە عێراق و لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەستپێشخەریی زۆری هاوكاری ئابووری لە نێوان وڵاتانی ناوچەكە دەستپێكردووە، ئاماژەی بەوەشكرد ڕۆڵی پێشەنگانەی عێراق لە گەڕانەوەی پەیوەندییەكانی سعودیە و ئێران و گەڕانەوەی سوریا بۆ كورسییەكەی لە كۆمكاری عەرەبی و ئەنجام و ڕاسپاردەكانی كۆنفرانسی بەغدا بۆ هاوكاری و هاوبەشی لە چاپی یەكەم و دووەمیدا.
    لای خۆیەوە كانسوكێ ناگاوكا یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ژاپۆن بەپێی بەیاننامەكە جەختی لەسەر پەرۆشی ژاپۆن كردووەتەوە بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەسەر پرسە سیاسییەكانی خەمی هاوبەش و ڕۆڵی پێشەنگانەی عێراقی بەرز نرخاندووە.
     جەختی لە پەرۆشی ژاپۆن كردەوە بۆ بەهێزكردن و پتەوكردنی پەیوەندییە دوورەكانی نێوان عێراق و ژاپۆن و چالاككردنی لایەنەكانی هاریكاری لە هەموو بوارە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەكاندا.
      ناوبراو ئاماژەی بە سەردانی داهاتووی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی محەمەد شیاع سودانی بۆ ژاپۆن كرد، جەختی لەسەر پەرۆشی ژاپۆن بۆ تەواوكردنی ڕێكارەكانی بەدیهێنانی ئەم سەردانە بە زووترین كات كرد.