حه‌لبوسی پیرۆزبایی له‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ده‌كات

سیاسی
  • 7-11-2023, 20:54
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، محه‌مه‌د ڕێكان حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پیرۆزبایی له‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كرد به‌بۆنه‌ی یادی 64 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌.
    حه‌لبوسی له‌بروسكه‌یه‌كدا كه‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌ریگرتووه‌ راگه‌یاندووه‌" گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خێزان ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی یادی شێست وچوار ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌.
      هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" هیوای سه‌ركه‌وتن وپێشه‌نگی بۆ كارمه‌ندانی ده‌خوازم له‌ئه‌ركه‌ میدیایه‌كه‌یاندا.