کۆمۆسیۆن ڕاستاندنی خشتەی کاتەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند

سیاسی
  • 7-11-2023, 18:37
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    کۆمۆسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە خشتەی کاتەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ڕاستاندووە، ئاماژەشی بە گرێدانی کۆبوونەوەیەک کرد لەگەڵ شاندێکی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئامادەسازیەکانی هەڵبژاردنەکە.
    وتەبێژی کۆمۆسیۆن جومانە غەڵای بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە ئەنجومەنی کۆمۆسیاران ڕاستاندنی کردووە بۆ خشتەی کاتەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان و جگەلەوەش سەرجەم کاروبارەکانی  نوێکردنەوەی تۆماری زانیاریەکان ولەدایکبوونی 2006 تەواوکردووە.
    وتیشی کۆمۆسیۆن سیستەمەکانی دەنگدان و ژمێرەکردن و جیاکردنەوەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی ڕاستاندوە، هەروەها ڕاستاندنی کردووە بۆ 5 سێستەمی دی لەوانە سێستەمی هەڵمەتی هەڵبژاردن و وەرگرتنی چاودێرانی خۆجێیی هەڵبژاردن و سێستەمی چاودێرانی نێودەوڵەتی و سێستەمی ڕۆژنامەنووسان و سێستەمی بریکاری پاڵێوراوان و حزبەکان و هاوپەیمانێتیەکان.
    جەختیشی کردەوەسەر ئەوەی کە کومۆسیۆن ئامادەکاری دەکات بۆ دوو هەڵبژاردن کە یەکێکیان هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە، ئاماژەشی بەوەکرد کە سبەی دیاریکراوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئامادەسازیەکانی کۆمۆسیۆن لەگەڵ شاندێک بەسەرۆکایەتی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی ئامادەسازیەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.