سەرۆک کۆمار داوەتنامەیەک بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبیەوە پێدەگات

سیاسی
  • 7-11-2023, 14:43
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عبدوله‌تیف جه‌مال ڕه‌شید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە داوەتنامەیەکی لە شای سعودیەوە پێگەیشت بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمکاری عەرەبی.
    سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" سەرۆک کۆمارلەکۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە جێگری باڵیۆزی سعودیە لەعێڕاق سعید قەحتانی، لەدیدارەکەدا قەحتانی داوەتنامەیەکی لە شای سعودیەوە شا سەلمان کوڕی عبدالعزیز ئال سعود پێگەیشت بۆ بەشداریکردن لەخولی نائاسایی کۆمکاری عەرەبی بۆ تاووتوێکرنی هێرشەکانی ئیسڕائیل بۆ سەرغەززە.
    سەرۆک کۆمار سوپاسی شاسەلمانی کرد بۆ داوەتنامەکە وئاماژەی بەگرنگی هاوکاری وهەماهەنگیەکان دا لەبابەتە هاوبەشەکان.
    لەلایەن خۆشیەوە قەحتانی مکووڕی وڵاتەکەی دووپاتکردەوەلەسەر دامەزراندنی پەیوەندی بونیادنەر لەگەڵ عێڕاقدا بۆ بەرژەوەندیەکانی هەردوولا.