سەرۆک کۆمار جەخت دەکاتەوە لەسەر پتەوکردنی پەیوەندیەکان لەگەڵ شانشینی سعودیا

سیاسی
  • 30-05-2023, 12:05
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جمال ڕشیدئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوە لە سەر پتەوکردنی پەیوەندیەکان لەگەڵ وڵاتی سعودیە.
    سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ لەکۆشکی سەلام لەبەغداد پێشوازیکرد لە سەفییە تاڵیب بەبۆنەی دەسبەکاربوونی وەک باڵیۆزی عێڕاق لەسعودیە
    سەرۆک کۆمار پەیامێکی ڕەوانەکرد بۆ پاشای سعودیە شاسەلمان کوڕی عبدالعزیز و جێگرەکەی محمد کوڕی سەلمان وتایادا هیوای خواست کە گەلی سعودیە لە خۆشگوزەرایدا بن.
    سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی پەیوەندیەکان کردەوەبۆ بەرژەوەندی هەردوولا و ئاماژەشی بەوەکرد کە پێویستە پەیوەندی تۆکمە لەگەڵ وڵاتان بونیادبنرێت بۆ سەقامگیری ناوچەکە.
    لەلایەن خۆشیەوە باڵیۆزی عێڕاق سەفییە سوهەیل فەرمانەکانی سەرۆک کۆماری بەرزنرخاند بۆ پتەوکردنی ئەدای دیبلۆماسی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.