کەسێک لە فڕۆکەخانەی هامبۆرگ دوومنداڵ بە بارمتە دەگرێت

جیهانی
  • 5-11-2023, 11:44
  • +A -A

    بەغداد/INA
    وەک ئەوەی پۆلیسی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە گەشتی هاتوچۆ لە فڕۆکەخانەی هامبۆرگ بەهۆی "بارمتەگرتن"ەوە پەکی کەوتوە،لەکاتێکدا میدیا ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن ،کە بابەتەکە پەیوەندی بە کەسێکی چەکدارەوە هەیە کە دوو منداڵی لە ئۆتۆمبێلەکەیدا بارمتە کردبێت. 
    پۆلیسی هامبۆرگ لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند:- لە ئێستادا ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی گەورە لەسەر ڕێڕەوی فڕین لە فڕۆکەخانەی هامبۆرگ دەستی پێکردوە. 
    ئاماژەی بەوەشدا ، کە ئێمە لەگەڵ بەشێکی زۆری فریاگوزارییەکان لە شوێنی ڕووداوەکەداین و لە ئێستادا وا گریمانە دەکەین کە دۆخی بارمتەگرتن هەبێت. 
    هەر لەو بارەیەوە میدیا ئەڵمانیاکان ئەوەیان بڵاو کردۆتەوە، کە چەکدارێک هێرشی کردووەتە سەر ناوچەیەکی ئەمنی لەسەر ڕێڕەوی فڕین و تەقەی بە ئاسمانەوە کردووە.
    هەروەک ڕۆژنامەی بیڵد بڵاویکردۆتەوە ،کە دوو منداڵ لەناو ئۆتۆمبێلی تەقەکەرەکەدا  بینراون،و  دایکی ئەو دوو منداڵە ماوەی کەم پێش ڕوودانی ڕووداوەکە پۆلیسی لە ئەگەری ڕفاندنیان ئاگادارکردووەتەوە.