سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان پڕۆژەیەكی وزەی خۆر ئاشكرا دەكات

ئابوری
  • 4-11-2023, 13:28
  • +A -A

    بەغدا - INA- حەسەن فواز
    ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی حەیدەر مەكیە ئاشكرای كرد كە داواكاری زۆر گەیشتووە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی پاككردنەوەی پاشماوە بۆ بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا، هاوكات پشتڕاستكردنەوەی ڕاگەیاندنی نزیك لە پڕۆژەیەكی وزەی خۆر.
    مەكیە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: زۆر داواكاری پێشكەش كراوە بۆ پڕۆژەیەك بۆ گۆڕین و چارەسەركردنی پاشماوەكان بۆ بەرهەمهێنانی وزەی كارەبایی، ئاماژەی بەوەشكرد : بە خوێندنەوەی ڕاپۆرتەكان لەسەر ئەو پڕۆژانە، ئاماژە بەوە كرا كە چەندین تەكنەلۆژیای جۆراوجۆر وهەمەچەشن هەیە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پڕۆژەی چارەسەركردنی پاشماوە و گۆڕینی بۆ وزەی كارەبا یەكەم پڕۆژەی لەم جۆرەیە لەسەر ئاستی عێراق، بۆیە دەبێت هەڵبژاردنی تایبەتمەندی زۆر ورد بێت، بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە لەراستی بوونی هەبێت و ئاماژەشی بەوەدا كە  پسپۆڕانی چەند وەزارەتێك بانگهێشت كران بۆ لێكۆڵینەوە لە پڕۆژەی چارەسەركردنی پاشماوە، كە بە دەرچوونێكی ستاندارت  بۆ دەربڕینی ئارەزوو  پێشكەشكردن بۆ دەرفەتی وەبەرهێنان دروستكرا.
    ڕوونیشیكردەوە : پرۆژەی چارەسەركردنی پاشماوە یەكێكە لە پڕۆژەكانی وزەی نوێبووەوە، بەو پێیەی عێراق خۆی لە دەردانی گازی و كاربۆن بەدوور دەگرێت كە لە ئەنجامی سووتاندنی پاشماوە دروستدەبێت، بەمەش دەكرێت بەشێوەیەكی زانستی و بیركردنەوە و مامەڵە لەگەڵ پاشماوەكان بكرێت، جەختیشیكردەوە و راگەیەندراوە : كە پڕۆژەیەكی وەبەرهێنانی وزەی خۆر كە لەلایەن كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانەوە جێبەجێ دەكرێت بەم زووانە ڕادەگەیەنرێت.