ئەمڕۆ...چوار یاری لەگەڕی سێیەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق بەرێوەدەچێت

وەرزش
  • 4-11-2023, 13:16
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ شەممە چوار یاری لە یاریگاكانی بەغدا و پارێزگاكان لەگەڕی سێیەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق بۆ وەرزی ئێستای (2023-2024) بەڕێوەدەچێت.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : یاریگای ئەمانە لە بەغدا میوانداری یاری یانەی نەوت لەگەڵ یانەی حدود دەكات لە كاتژمێر دوو نیوی پاش نیوەڕۆ، یاریگای كووتیش میوانداری یاری یانەی كەربەلا دەكات بەرامبەر یانەی نەفتی بەسڕە  كاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كاتژمێر حەوتی ئێوارە تیپی دهۆك لە یاریگای خۆی لە دێربی باكور میوانداری تیپی زاخۆ دەكات، یارییەكانی ئەمڕۆش بەو شێوەیە كۆتایی دێت كە یانەی تەڵەبە ڕووبەڕووی میوانەكەی دەبێتەوە كە یانەی نەفتی میسانە كاتژمێر نۆ ونیوی شەو لەیاریگای زەوڕا.