سەرۆك كۆمار و سەرۆكی پەرلەمان سێ‌ دۆسیە تاوتوێ دەكەن

سیاسی
  • 2-11-2023, 15:11
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی، ئەمرۆ پێنجشەممە سێ‌ دۆسیەیان تاوتوێ‌ كرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەن نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە لە تەلاری ئەنجومەن، پێشوازی كرد لە عەبدوللەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆمار.
    ئاشكراشیكرد: لەمیانی دیدارێكدا تاوتوێی هاریكاری و هەماهەنگی بەردەوامی نێوان ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆكایەتی كۆمار كرا، هەروەها باس لە پێویستی چەند یاسایەك و گرنگی دەركردنیان كرا.
    رونیشیكردەوە: هەر لە دیدارەكەدا گفتووگۆ كرا لەبارەی دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنیەكانی ناوچەكە و بارودۆخی كەرتی غەززە و قەیرانی مرۆیی و هەوڵەكان بۆ راگرتنی شەڕەكە.