بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و نیگەرانییەکان لەسەر خواست لە چین نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی

ئابوری
  • 14-08-2023, 12:28
  • +A -A

    بەدواداچون / INA
    ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت جارێکی دی دابەزینی بەخۆیەوە بینی، دوای ئەوەی حەوت هەفتە لەسەریەک لە بەرزبوونەوەدابوو،لە ئەنجامی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی گروپی ئۆپێک +.
    ئەم دابەزینە لەکاتێکدایە کە نیگەرانییەکان زیاتر بوونە لەبارەی خاوبوونەوەی بوژانەوەی ئابووری چین بەهۆی کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار.
    بەپێ دابەزینە نوێیەکە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 29 سەنت کە دەکاتە 0.3% دابەزیوە و گەیشتووەتە 86 دۆلار و 52 سەنت، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش 24 سەنت کە دەکاتە 0.3% دابەزی و گەیشتووەتە 82 دۆلار و 95 سەنت.

    سەرچاوە: ئاژانسەکان