هەردوو سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لەسەرۆک و ئەندامانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ده‌كه‌ن

سیاسی
  • 30-10-2023, 18:37
  • +A -A

    به‌غدا- INA
    هەردوو سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى و ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد ڕیکان حەلبووسی ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازییان لە سەرۆک و ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
    له‌راگه‌یێندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ وتێدا هاتووه‌" لە کۆبوونەوەکەدا دوایین ئامادەکاری و ڕێوشوێنەکانی کۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان خرانەڕوو، هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر ئەوەی کە لە ڕێکەوتی دیاریکراوی خۆیدا لە 18 ی کانونی دووەمی داهاتوودا ئەنجام بدرێت و پێویستی بە دابینکردنی پشتیوانی تەواوە بۆ ئەم مافە نیشتمانییە.
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەسەر ڕێنماییە توندەکان کردەوە بۆ سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی دەوڵەت، لە پێناو پشتیوانی کردنی کۆمسیۆن لە ئەنجامدانی کارەکانی بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکان سەرکەوتوو بێت و ئەنجامەکانی دەربڕینی خواستی ڕاستەقینەی گەلە بەڕێزەکەمان بێت.
    لە لای خۆیەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوە کرد کە هەڵبژاردن مافێکی دەستوورییە، هەروەها دەسەڵاتی یاسادانان هاوکارە لە هەوڵەکانی لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێکردن بۆ پاڵپشتیکردنی کۆمسیۆن لە ئەنجامدانی کارەکانی بە تەواوی.
    لە میانی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کۆمسیۆن ئاماژەیان بە توانای پێکهاتەکانی کۆمسیۆن کرد بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانەی کە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن داڕێژراوە بەپێی کاتی دیاریکراو و خشتەی کاتی کارکردن بۆ ئەوەی تەواوی پرۆسەی هەڵبژاردن لە چوارچێوەی بەرزترین ئاستی شەفافیەتدا ئەنجام بدرێت.