سه‌رۆك وه‌زیران: داوامان كردووه‌ ژێرخانی وه‌زاره‌تی به‌رگری پێشبخرێت و پرچه‌ك بكرێت له‌كارگه‌ جیهانیه‌كانه‌وه‌

سیاسی
  • 30-10-2023, 14:41
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،مەحەمەد شەیاع سودانى بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کۆلێژی هێزی ئاسمانی لە بنکەی ئاسمانی سوێرە کردەوە، هەروەها بەڕێزیان گەشتێکی بە ناو بەشەکانی کۆلێژەکەدا ئەنجامدا و تەماشایی تەکنیکەکانی ڕاهێنان و ئامادەکردنی فڕۆکەوانەکان کرد.
    نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راگه‌یێندراوێك كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ وتێدا هاتووه‌" فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، لە میانەی مەراسیمی کردنەوەی کۆلێژەکەدا ڕایگەیاند ئەم کۆلێژە بینایەکی زیاد دەکرێت بۆ کۆلێژ و بنکەکانی دیکە، بۆ ئەوەی پاڵەوانەکانمان بەردەوام بن لە پاراستنی ئاسمانی عێراق و بەرگریکردن لە سەروەرییەکەی و شکست بە تیرۆر بهێنن، وە ئاماژەی بە ڕاسپاردەکانی کرد کە لە بەرنامەی حکومەتدا هاتووە تایبەت بە گەڕاندنەوەی ژێرخانی هەموو جومگەکانی دەوڵەت، لەوانە پەرەپێدانی ژێرخانی وەزارەتی بەرگری و پڕچەککردنی لە باشترین کارگەکانی جیهان.
    هەروەها سودانی ستایشی هەوڵی هەموو ئەو لایەنانەی کرد کە بەشداربوون لە تەواوکردنی ئەم پڕۆژە گرنگە لە کاتی دیاری کراودا، بە نوێنەرایەتی بەڕێز وەزیری بەرگری و بەڕێوەبەرایەتی کارە سەربازییەکان، جگە لە ڕۆڵی وەزارەتەکانی نەوت و کارەبا و دارایی و ناوخۆ و ئەو کۆمپانیایەی کە پڕۆژەکە جێبەجێ دەکات.

    گرنگترین ئه‌و مژارانه‌ی كه‌ فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکاندا ئاماژەی پێکرد لە کاتی مەراسیمی کردنەوەکەدا:

    🔷 کۆلێژی هێزی ئاسمانی بینایەک زیاد دەکرێت بۆ زنجیرە کۆلێژ و بنکەکەنای ئەم سەرکردایەتییە، بۆ ئەوەی پاڵەوانەکانی ئەم بەشە بەردەوام بن لە پاراستنی ئاسمانی عێراق و بەرگریکردن لە سەروەرییەکەی.

    🔷 فڕۆکە عێراقییەکان وانەی لەبیرنەکراویان دا بە تیرۆریستانی داعش وتا ئێستاش بەردەوامن لە وێرانکردنی حەشارگەکانیان و بوونە هۆی ئەوەی توندترین شکستیان پێ بهێنرێت.

    🔷 لەو کاتەوەی دەستمان بە ئەرکەکانمان کردووە، ئێمە لە بەرنامەی حکومەتدا فەرمانمان کردوە بۆ گەڕاندنەوەی ژێرخانی هەموو جومگەکانی دەوڵەت.

    🔷 جەختمان کردەوە لەسەر پەرەپێدانی ژێرخانی وەزارەتی بەرگری و پەرەپێدانی تواناکانی سوپا و دابینکردنی چەکی مۆدێرن لە یەکێک لە باشترین کارگە جیهانییەکان.

    🔷 فەرمانمان کرد بە تەواوکردنی ئەو پڕۆژانەی کە گرێبەستیان لە سەر کراوە و دواکەوتون لە جێبەجێکردنیان، لەوانەش پڕۆژەی بنکەی سوێرە (بارەگای کۆلێژی هێزی ئاسمانی) بەهۆی گرنگییەکەیەوە لە خزمەتکردنی دامەزراوە سەربازییەکان بەگشتی و هێزی ئاسمانی بەتایبەتی.

    🔷 ئەم بینایە ئەفسەری فڕۆکەوانی شارەزا بۆ سوپای عێراق دابین دەکات پاش ئەوەی خوێندن و ڕاهێنانیان پێ دەکرێت.

    🔷 ئەمڕۆ کۆلێژی هێزی ئاسمانی ڕووناکی بەخۆیەوە دەبینێت دوای ئەوەی دووبارە کاری لەسەر دەکرێت و زیاتر لە 72% ژێرخانی تەواو کراوە.

    🔷 دەست خۆشی لە هەموو ئەندامانی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی، هەڵۆکان و ئەندازیاران و تەکنیکاران دەکەم.