پووچەڵکردنەوەی هەوڵی ئاودیوکردنی 39 هەزار دۆلار لەدەروازەی زڕباتیە

ئابوری
  • 30-10-2023, 13:32
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی دەروازەسنووریەکان ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە هەوڵێکی ئاودیوکردنی 39 هەزار دۆلاری لە دەروازەی سنووری زڕباتیە پووچەڵکردەوە.
    بەیاننامەی دەروازەسنووریەکان کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی زڕباتیە توانی گەشتیارێکی عێڕاقی دەستگیربکات کە بەتەمای ڕەوانەکردنی 39500 هەزاردۆلاری ئەمریکی بوو لەگەڵ بڕێک بۆن و مادەی دیکە لەسەرسنووری زڕباتیە.
    وتیشی ئەوکەسە بەوبڕە پارەیەوە حەواڵەی لقی تاوانی بەدرە کران بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.