لەدەروازەی زرباتیە گەشتیارێکی عێراقی بەماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرا

ناوخۆ
  • 13-03-2023, 14:32
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەروازە سنوورییەکان ،دەستبەسەرداگرتنی برێک مادەی هۆشبەری لەجۆری کریستاڵ لەلایەن  گەشتیارێکی عێراقیەوە لە دەروازەی سنووری زرباتیە ڕاگەیاند.
     لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا ، کەبۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە" ئەمرۆ بەرێوەبەرایەتی دەروازەکە توانیویەتی گەشتیارێکی عێراقی لە دەروازەی سنووری زرباتیە دەستگیربکات، هەروەها دەست بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا بگرێت. 
     راگەیەندراوەکە ڕوونیشیکردۆتەوە "کە هەڵەمەتی دەستبەسەرداگرتنەکە لەلایەن هێزەکانی رووبەرووبونەوەی ماددە هۆشبەرەکانەوە ئەنجامدراوە، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزی پاراستنی لە دەروازەکە، دوای ئەوەی تۆمەتبار ویستویەتی  بیهێنێتەوە ناو وڵات.