دەست نیشانكردنی هەڵبژاردەی شەتڕەنجی كچانی عێراق لەیانەی خانزاد بەرێوەچوو

وەرزش
  • 26-10-2023, 21:51
  • +A -A

    هەولێر -  INA
    ئەمڕۆ پێنج شەممە رێكەوتی 26-10-2023 لەهۆڵی بەرێوەبردنی پاڵەوانیەتییەكانی یانەی شەترەنجی خانزاد لەشاری هەولێر، بۆ دەست نیشانكردنی (5) یاریزانی كچ بۆ ریزی هەڵبژاردەی عێراق وبۆ بەشداریكردنی پاڵەوانیەتییەكانی نێودەوڵەتی ،میوانداریی قۆناغی‌ كۆتایی‌ پاڵەوانێتی‌ شەترەنجی‌ كچانی عێراقی كرد.
    پاڵەوانێتییەكە یەكیتی شەترەنجی عێراق رێكیی خستووە وبەهاوكاری یانەی شەتڕەنجی خانزاد ماوەی 8 رۆژ دەخایەنێت، تیایدا  لەكۆی (11) كچە یاریزان (5) كچە یاریزانەكەی یەكەمی ریزبەندی دەگەنە ریزی هەڵبژاردەی شەترەنجی عێراق بۆ پاڵەوانیەتییەكانی ساڵانی 2023-2024.