سەرۆك وەزیران جەخت لە گرنگی رۆڵی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە وەستاندنی دەستدرێژی زایۆنیستەكان بۆ سەر غەززە دەكات

سیاسی
  • 26-10-2023, 17:57
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا-وە پێگەیشت، و تەئكیدی لەسەر گرنگی ڕۆڵی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە وەستاندنی دەستدرێژی زایۆنیستەكان بۆ سەر غەززە كردەوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جەیمس كلێڤەرلی پێگەیشت ، كە تیایدا تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات كرا لەگەڵ دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە، بەتایبەتی پرسی فەڵەستین.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە لە میانەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا سودانی جەختیكردەوە: لەسەر گرنگی ڕۆڵی وڵاتانی زلهێز و وڵاتانی ئەندامی هەمیشەیی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، جگە لە ڕۆڵی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی  بە شێوەیەكی گشتی بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی و دەستدرێژی و ئەو پێشێلكارییانەی كە قەوارەی زایۆنی دژی گەلی فەڵەستین ئەنجامی دەدات لەگەڵ خۆ بەدوور گرتن لە فراوانبوونی ململانێ و شەڕ بۆ گۆڕەپانەكانی دیكەی ناوچەكە.
    لە لای خۆیەوە، كلێڤەرلی، مامەڵەكردنی عێراق و هەڵوێستی سودانی لەگەڵ قەیرانەكانی كەرتی غەززە و گرژییە گشتییەكانی ناوچەكە بەرز نرخاند.
    لە بەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە، كە هەردوولا كۆك بوون لەسەر پێویستی هەوڵدان بۆ ئاگربەست و خێراكردن لە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەكان بۆ ڕۆڵەكانی گەلی فەڵەستینی گەمارۆدراو لە كەرتی غەزە و پێویستە یاسایی نێودەوڵەتی جێبەجێ بكرێت بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی هەمیشەیی و دادپەروەرانە.