بلاسخارت: عێڕاق ئەندامی دامەزرێنەری نەتەوەیەکگرتووەکانەو بەشدارەلەکاروبارەکانیدا

سیاسی
  • 24-10-2023, 11:31
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێڕاق جینین هینیس بلاسخارت ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە، بروسکەیەکی پیرۆزبایی بەبۆنەی ڕۆژی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاڕاستەکرد وتیایدا جەختی لەوەکردەوەکە عێڕاق ئەندامی دامەزرێنەری نەتەوەیەکگرتووەکانە وبەشداری لەکاروبارەکانیداهەیە.
    هەروەها بلاسخارت لەدەقی بروسکەکەدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ڕۆژی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشتی بیری هەموومان دەکاتەوە.
    وتیشی کە ئەم هیوایە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا  ولەهەموو جیهاندازۆر گرنگە، ململانێ دڵتەزێنەکانیش کەلەئارادان لە دەرەوەی سنوورو لەناوخۆدا هاوکاتن لەگەڵ دابەشبوونەکان ونەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆڵی ناوازە دەبینێت ولەگەڵ لایەنی کارا کاردەکات بۆنەهێشتنی ململانێکان تاکو ئاسەوارە نەرێنیەکانی کاڵبکاتەوە.
    وتیشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێڕاق ولەشوێنانی دیکە خزمەت بەخەڵکی دەکات لەهموو چین وتوێژەکان، هەروەها عێڕاق ئەندامی دامەزرێنەری نەتەوەیەکگرتووەکانە وکارێکی هەرەوەزی
    ئەنجام دەدەین بۆپتەوکردنی ئاشتی ودادپەروەری وگەشەسەندنی بەردەوام.
    لەکۆتاییشدا وتی لە سەختترین بارودۆخدا بنەماکانی نەتەوەیەکگرتووەکان وبەهاکانی هیوایەکەبۆ یەکگرتن وئاشتی جیهانی سڵاویش لەهەموو دۆستانمان دەکەین لەسەرانسەری جیهاندا کەلە جەنجاڵی کێشەکان وئاڵنگاریەکاندا کاردەکەن ، هەروەها یادی ئەوانەش دەکەینەوەکە گیانی خۆیان لەدەستداوجەختیش دەکەینەوەسەر پابەندبوون بە جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان کەلەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆلەساڵی 1945کەوتە واری جێبەجێکردنەوە.