نرخی نه‌وت له‌بازاره‌كانی جیهاندا دابه‌زی

ئابوری
  • 23-10-2023, 18:02
  • +A -A

    به‌دواداچوون ـINA
    ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی نەوت لەبازاره‌كانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش به‌هۆی پەرەسەندنی دۆخی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن کە دەوڵەمەندە بە نەوتی خاو وكاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕی هنارده‌كردنی نه‌وت بۆ بازاره‌كانی جیهان هه‌یه‌، به‌ڵام سەرەڕای دابەزینی نرخی نەوت به‌گشتی، هێشتا نرخی نەوتی خاوی برێنت لە سەرووی ئاستی 91 دۆلارەوەیە بۆ هەر بەرمیلێک.
    نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکا بە کاتژمێر 09:25 بەکاتی مۆسکۆ (West Texas Intermediate) بە 87.24 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە، کە بەڕێژەی 0.95% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە لەچاو نرخی یەکلاکردنەوەی پێشوو.
    لە کاتێکدا گرێبەستی ئایندەی جیهانی برێنت بە 91 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، کە بە پێی داتاکانی بلومبێرگ بە بەراورد بە نرخی پێشووی یەکلاکەرەوە بە ڕێژەی 0.77% کەمیکردووە.

    سەرچاوە: RT