عەبادی: حکومەت بایه‌خێكی زۆر به‌دەستپێشخەری نیشتمانی بۆ پاڵپشتی وزەی نوێبووەوە ده‌دات

ئابوری
  • 23-10-2023, 09:46
  • +A -A

    بەغدا - INA - ویسام مه‌لا 

    دوێنێ، ئەحمەد عەبادی وتەبێژی فەرمی دەستپێشخەری نیشتمانی بۆ پاڵپشتی وزەی نوێبووەوە، گرنگی دەستپێشخەرییەکەی ڕوونکردەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە ژمارەیەک بینای حکومی و تایبەت پشت بە وزەی پاک دەبەستن.

    عەبادی بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA)ی ڕاگەیاند: "دەستکەوتی ڕوون و بەرجەستە هەیە کە لە قۆناغی تیۆریەوە گواستراوەتەوە بۆ قۆناغی جێبەجێکردن، ئاماژەیە بۆ ئەوەی  دەستپێشخەرییەکە پەیوەندی بە دیاردەکانی پەیوەست بە ژینگەوە هەیە، چ بیابانبوون بێت، یان کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزە، و چارەسەرکردنی دیاردەی زیادبوونی پله‌كانی گه‌رما و کاربۆن  بێت.

    جەختیشی لەوە کردەوە کە "دەستپێشخەریی نیشتمانی بۆ پشتیوانی وزە دەستیکردووە بە بەدەستهێنانی دەستکەوتی ڕوون و دەگۆڕێت بۆ وزەی پاک، چ لە باڵەخانە حکومییەکان بێت یان تایبەت، بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکی ناوەندی، و پێکهێنانی تیم لەگەڵ کەرتە جیاوازەکان، وەزارەتەکان، و فەرمانگەکانی پارێزگاکان بۆ جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییەکە و بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی، پیسبوونی کاربۆن و دیاردەکانی پیسبوونی ئاو.

    ئاماژه ی به‌وه‌شدا كه‌پەرلەمان گرنگی بە دەستپێشخەری نیشتیمانی دەدات بۆ پاڵپشتی وزە، هەروەها سێ کۆبوونەوەی ئەنجامدا بۆ ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ قۆناغی داواکاری و ئاگادارکردنەوەی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان و تەرخانکردنی بەشێک لە بودجە بۆ دەستپێشخەرییەکە و کاراکردنی، بەهۆی گەورەییەکەی وگرنگیدان بۆ هاووڵاتی و ژینگە.

    عەبادی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند" دەستپێشخەرییەکە خۆبەخشانە و سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی پارێزگاكانی پەیوەندییان پێوەیە هه‌یه‌ ده‌گرێته‌وه‌، بەو پێیەی زیاتر لە 46 دامەزراوە لە نێوان پارێزگا ودیوانی پارێزگا و فه‌رمانگه‌ لاوەکی پێکهێنراون، ئاماژەی بەوەشکرد “هەموو کەسێک لە خەمی دەستپێشخەری و چالاککردنیه‌تی لە هەموو پێکهاتەکانی حکومەتدا، هەروەها تیممان هەیە کە کار لەسەر دەستپێشخەرییەکە دەکەن، جا چ تیمی وزە یان میدیایی بێت یان تیمە سەرەکییەکانی ناو دەستپێشخەرییەك. 

    جەختیشی لەوە کردەوە، "چاودێرییەکی زۆر لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیرانەوە هەیە سەبارەت بەم دەستپێشخەرییە، کە پێدەچێت مەودای نێودەوڵەتی و هەروەها ناوخۆییشی هەبێت".