وەزیری دەرەوە: پاراستنی ئاسایشی سەرجەم بیانییەكان لە گۆڕەپانی عێراق یەكێكە لە ئەركەكانی حكومەت

سیاسی
  • 22-10-2023, 21:41
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ یەكشەممە پشتڕاستی كردەوە كە پاراستنی ئاسایشی سەرجەم بیانییەكانی ئامادەبوو لە گۆڕەپانی عێراق یەكێكە لە ئەركەكانی حكومەت.
    وەزارەتی دەرەوە لەراگەیاندراوێكدا بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) گەیشتووە و رایگەیاند :  فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەلایەن پێنی وۆنگ وەزیری دەرەوەی ئوستڕالیا پێگەیشت ولەكاتی پەیوەندییەكەدا گفتوگۆی دووقۆڵیان كرد و چۆنیەتی  ڕێگاكانی بەهێزكردنیان و پێشخستنیان بۆ ئەوەی كە ئاواتەكانی دوو گەلی دۆستانە بێتەدی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا هەردوو وەزیر باسیان لە پێشهاتە خێراكانی ناوچەكە و ئەو ڕووداوە مەترسیدارانە كرد كە لە ناوچە داگیركراوەكانی فەڵەستین ڕوودەدەن و جەختیان لەسەر گرنگی بەردەوامی هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی خێرا بۆ ئەوەی ڕوودەدات و ئەوەشیان خستەڕوو كە بەردەوامی لە پەرەسەندنی ڕووداوەكان و كاردانەوەی جددی لەسەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەیە، ئەوان ڕێككەوتن لەسەر پاراستنی پەیوەندی و هەوڵە هاوبەشەكان بۆ وەستاندنی  ئاگربەست و كۆنتڕۆڵكردنی ململانێكان بە مەبەستی گەیشتن بە چارەسەری هەمەلایەنە و دادپەروەرانە.
    لای خۆیەوە پێنی وۆنگ نیگەرانی خۆی لە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕی  وئاماژەی بەوەشكردووە :پێویستی پاراستنی ئاسایشی باڵیۆزخانەكان و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان كە لە عێراق كاردەكەن.
    لە بەرامبەردا فوئاد حسێن جەختی لەوە كردەوە كە یەكێك لە ئەركەكانی حكومەتی عێراق پاراستنی ئاسایشی هەموو ئەو بیانییانەیە كە لە گۆرەپانی عێراقدا ئامادەن، هەروەها پاراستنی نێردە دیپلۆماسیەكان بەشێكە لە ئەركی هێزە ئەمنییەكانی لێهاتوو، دەشڵێت : یاسا عێراقی و نێودەوڵەتییەكان ئەم پارێزگارییە بەسەر عێراقدا دەسەپێنن.
    سەبارەت بە دۆخی ناوچەكەش وەزیری دەرەوە فوئادحسێن دەریخست كە هاوبەشی نیگەرانی وەزیری ئوسترالیایە، هەروەها پێویستە لەگەڵ هەموو لایەنەكان كاربكرێت بۆ ئەوەی مەودای شەڕەكە فراوان نەكرێت.