لە هێرشێکی ئاسمانیدا فرۆکە داگیرکەرەکانی ئیسرائیل هەریەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق و حەلەبی کردە ئامانج

جیهانی
  • 22-10-2023, 11:20
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    بەرە بەیانی ئەمرۆ یەکشەممە ،فڕۆکەکانی داگیرکەری ئیسرائیل، هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق و حەلەب ئەنجامدا.
    بەپێی زانیارییەکان لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق دەنگی تەقینەوە بەهێز بیستراوە،ئەویش لە ئەنجامی ئەو هێرشەی کە کراوەتە سەری.
    هەر بەپێی زانیارییەکان فڕۆکەخانەی حەلەب بە ژمارەیەک مووشەک کراوەتە ئامانج،لەوبارەیەوە سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاندووە کە مووشەکی دژە فڕۆکەی سوریا ژمارەیەک هێرشی موشەکی ئیسرائیلی داگیر کەریان پوچەلکردۆتەوە.
    لەئەنجامی ئەو هێرشەش  کرێکارێکی مەدەنی له فڕۆکەخانه ی دیمه شق شەهید بوو،وکرێکارێکی دیکەش بریندار بوو ، زیانی ماددیشی بە شوێنی نیشتنەوەی دوو فڕۆکەخانەکە گەیاند ، کە بوە هۆی وەستانی خزمەتگوزاری لە فرۆکەخانەکان.