وەزیری نەوت بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی کێڵگەی غازی سیبا لە بەسرە ڕادەگەیەنێت

ئابوری
  • 20-10-2023, 14:38
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ هەینی، حه‌ییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت زیادکردنی توانای بەرهەمهێنانی کێڵگەی غازی سیبای لە بەسرە ڕاگەیاند.
    وه‌زاره‌تی نه‌وت لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕاگه‌یاندووه‌“ حەییان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ پشکنینی کێڵگەی سیبا، پلانەکانی وەزارەتەکەی ڕاگەیاند کە ئامانجیان زیادکردنی بەرهەمهێنانه‌ لە کێڵگەی غازی سیبا لە پارێزگای بەسرە بۆ 100 ملیون پێی سێجا پێوه‌ری  ستاندارد لە ڕۆژێکدا.
    ئاماژەی بەوەشکرد" ئەم کێڵگەیە یەکێکە لەو کێڵگە گرنگانەی غاز کە جێگەی سەرنجی وەزارەتە، بەرهەمی ئێستای (50-60) پێ سێجایە، و پلانمان هەیە بۆ (100) ملیۆن پێ سێجا ستاندارد لە ڕۆژێکدا بەرزبکەینەوە، هەروەها کێڵگەکە "1200" تۆن غازی شل بەرهەم دەهێنێت و بەرهەمهێنانی "1000" بەرمیل له‌مادده‌ی تیر، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەکێڵگەکە پشت بە خۆ بەرهەمهێنان دەبەستێت بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبایی بۆ بەڕێوەبردنی دامەزراوەکانی و هەموو دامەزراوەکان.
    عەبدولغەنی وتی“ دامەزراوە مەیدانییەکان پشت بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو دەبەستن و پەنا بۆ کونکردنی ئاسۆیی دەبەن بۆ زیادکردنی بڕی ئەو غازەی کە لە کێڵگەی سنوورییەكان وەبەرهێنراون.
    هه‌روه‌ها راگه‌یاند" ئەم سەردانە پشکنینە لە چوارچێوەی بەدواداچوون بۆ قۆناغەکانی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی غاز دێت، کە ئامانجیان زیادکردنی بڕی نوێیه‌ بۆ بەرهەمی نیشتیمانی، ورێنماییمان کردووە هەوڵەکان چڕتر بکرێنه‌وه‌ بۆ بەدیهێنانی ئەمە لە ماوەی داهاتوودا.
    له‌لای خۆیەوە بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی بەسرە، باسم عەبدولکەریم، ڕوونیکردەوە“ وێستگەی چارەسەری ناوەندی بۆ کێڵگەی غازی سیبا پێکدێت لە دوو به‌ش بە توانای 55 پێی سێجا بۆ هەر به‌شێك، بەڕێژەی بەرهەمهێنانی 100 پێی سێجا و10 بیر لە کێڵگەکەدا هەڵکەندراوە و ئامانجمان زیادکردنی ژمارەیانه‌.
    کێڵگەی غازی سیبا یەکێکە لەو کێڵگە غازییانەی کە لە چوارچێوەی گه‌ری سێیەمدا مۆڵەتدان ڕەوانە کرابوو.