وەزارەتی دارایی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتی بۆ مانگی تشرینی یەكەم دەستپێكرد

ئابوری
  • 18-10-2023, 12:21
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی دەستپێكردنی بودجەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی بۆ ئەم مانگە ڕاگەیاند.
    وەزارەتی دارایی لە راگەیندراوێكدا كە بەدەستی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە:”بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی دەستیكردووە بە ڕێكارەكانی دابینكردنی دارایی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی تشرینی یەكەم، دوای تەواوكردنی ڕێكارەكانی پەیوەست بە پرۆسەكە لە ڕێكخستنی خەرجكردن”.
    بەپێی راگەیندراوەكە، وەزارەتی دارایی داوای لە "هەموو یەكەكانی خەرجكردن لە وەزارەتەكان و پارێزگاكان و لایەنە ناپەیوەندیدارەكان كردووە پێداچوونەوە بە بەڕێوەبەرایەتییەكە بكەن بۆ تەواوكردنی ڕێكارەكانی دارایی مووچە، بە لەبەرچاوگرتنی پابەندبوون بە مەرجەكانی دارایی مانگانە".