یاراللە باس لە پەیوەندیە سەربازیەکان دەکات لەگەڵ سوپاسالارانی کۆمەڵەی ئەژدەها

سیاسی
  • 27-05-2022, 17:05
  • +A -A

    بەغداد/INA
    سوپاسالاری عێڕاق فەریق اولی هێزەتایبەتەکان عبدالامیر رشید یاراللە ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی باسی لە پەیوەندیە سەربازیەکان کرد لەگەڵ سوپاسالارانی کۆمەڵەی ئەژدەها.
    وتەبێژی فەرمی فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکان لیوا یحیی ڕسول لەبەیاننامەیەکدا
    کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە سوپاسالار فەریق اولی هێزی تایبەت عبدالامیر یاراللە ئامادەی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی ئەژدەها بوو لە لەندەن کە سوپاسالارانی بەریتانیا و عێڕاق و وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو وئوردن ومیسر دەگرێتەوە، لەم کۆبوونەوەیەدا 
    باس لە پەیوەندیە سەربازیەکان و هاوکاری سەربازی و بەرزکردنەوەی ئاستی توانا سەربازیەکانی سوپا و ڕاهێنان کرا.
    هەروەها یاراللە لە شاری عەممان چاوی کەوت بەسوپاسالاری ئوردون و پێکەوە باسیان لە ئاڵنگاریە ئەمنیەکان کرد.
    شایانی باسە کە سوپاسالار یاراللە بەشداریکرد لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی ئەژدەها لەشاری لەندەن لەساڵی ڕابووردودا وەک یەکەمین سوپاسالاری عێڕاق کەبەبەشداری یازدە دەوڵەت بەڕێوەچوو.