ئەنتۆنی بلینکن: ئەو هێڕشەی فەلەستینیەکان ئەنجامیاندا گەورەترین هێرشە بۆ سەر قەوارەی ئیسرائیلی لە 50 ساڵی رابردوو

جیهانی
  • 8-10-2023, 19:19
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمرۆ یەکشەممە "ئەنتۆنی بلینکن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ،ڕایگەیاند:- ئەو هێڕشەی فەلەستینیەکان ئەنجامیاندا  گەورەترین هێرشە بۆ سەر قەوارەی  ئیسرائیلی  لە ساڵی 1973ەوە.
    "بلینکن"وتی: لێکۆڵینەوە لەو داواکاریانە دەکەین کە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێشکەشمان کراوە  و دواتر هەڵوەستەی لەسەر دەکەین.
    ئاماژەی بەوەشدا:- کە ڕاپۆرت هەیە لەسەر کوژراو و بێسەروشوێنانی ئەمریکی لە هێرشەکاندا، ئێمەش کاردەکەین بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان.